ناسنامەی ١٠٤ ڕووفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال ئاشکرا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ناسنامەی ١٠٤ ڕووفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە شنگال ئاشکرا بوون

ئەندامێکی دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان لە پارێزگای دهۆک ڕای گەیاند، دوێنێ ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی داد لە بەغدا ناسامەی ١٠٤ ڕووفاتی ناو گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگالی ئاشکرا کردووە.

فەلاح حەسەن، ئەندامەی دەستەی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان لە پارێزگای دهۆک بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ماوەیەک لەمەوبەر ١٢٤ ڕووفات لەناو گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە قەزای شنگال دۆزرابونەوە و بەمەبەستی ئاشکرابوونی ناسنامەیان، هەموویان بۆ پزیشکی داد لە بەغدا ڕەوانە کران و سەرەنجام لە دوا ڕپۆرتی لیژنەی پزیشکی دادا ناسنامەی ١٠٤ ڕووفاتیان ئاشکرا بووە".

 ئاماژەی بەوەش کرد: "لە ماوەی ڕابردوودا لە هەردوو گوندی "سولاخ و کۆجۆ"، دوو گۆڕی بەکۆڵەڵ دۆزرانەوە کە تێیاندا ١٢٤ ڕووفات دۆزرابوونەوە کە لەناو گۆڕی گوندی کۆجۆ ٣١ ڕووفات، لە گوندی سولاخ ٨٩ ڕووفات دۆزرانەوە هاوکات ڕووفاتی چوار قوربانیی جینۆسایدی شنگال لە نزیک پیشانگەی شنگال دۆزرانەوە و دەرهێندران".

فەلاح حەسەن ئەوەشی خستە روو: "هەموو ئەو روووفاتانە بە مەبەستی ئاشکرابوونی ناسنامەیان بۆ پزیشکی دادی بەغدا ڕەوانە کران و پشکنینی DNAیان لەسەر کراوە و ئێستا ناسنامەی ١٠٤ کەسیان بە ڕوونی ئاشکرا بووە".

دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و ڕوودانی کارەساتی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی کە بە شێوەی دڕندانە گوللەباران کران، هەتا ئێستا لە سنووری شنگال ٨٠ گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە، لە قۆناغێکدا ١٧ گۆڕ هەڵدرانەوە کە ٢٣٥ ڕووفاتی تێدا دۆزراوەتەوە و ماوەیەک لەمەوبەریش لە چەند گۆڕی بەکۆمەڵدا لە گوندەکانی "سولاخ و کۆجۆ" ١٢٤ ڕووفاتیان تێدا دۆزرانەوە کە ناسنامەی ١٠٤ کەسیان ئاشکرا بووە.