ئەم جۆرە مکیاجانە بەکار مەهێنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەم جۆرە مکیاجانە بەکار مەهێنە

 

خانمان لە کاتی بەکارهێنانی مکیاجدا، پێویستە سەرەنجی ئەوە بدەن، کە مکیاجەکە 24 سەعاتیی نەبێت. بەگوێرەی زانیاریی پسپۆران و پزیشکانی بواری پێست، مکیاجی 24 کاتژمێری ئەو جۆرە مکیاجانەن، کە پێکهاتەکەی بریتییە لە سووربی زۆر و هەروەها هەڵگری 40%  پێکهاتەی ژەهراوی و مادەی زیانبەخشی (پارابن)ە. لەمەڕ ئەم بابەتە، پزیشکان بۆ بەشی جوان ببە لە پێگەی فەرمیی (بەیتوتە) ئاشکرای دەکەن، ئەم جۆرە مکیاجانە زیاتر بەسەر دەموچاوەوە دەمێنیتەوە و تەنیا بۆ بۆنەکان باشە و دەبێ زۆر کەم بە کاری بهێنن و بە کەڵکی ئەوە نایەت، کە هەمیشە بەکاری بهێنن، چونکە هۆکارە بۆ سەرهەڵدانی کێشەکانی پێست، شێرپەنجەی پێست و دەیان نەخۆشیی تر.