هه‌ڵوێست محه‌مه‌د، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، كه به ناوی (جیابوونه‌وه)یه، بڵاو كرده‌وه.
ئه‌فشین شوكری كاری میوزیكی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه، محه‌مه‌د باز كاری ده‌رهێنانی بۆ كلیپه‌كه كردووه، هه‌ڵوێستیش خۆی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده كردووه.
ئه‌و گۆرانیبێژه خه‌ڵكى سلێمانییه، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی گۆرانی به ناوی (700 دینار) و ژماره‌یه‌ك ڤیدیۆ كلیپه، كلیپه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه، له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌لبوومێكی دیكه‌ی گۆرانی كه له 10 تراكی گۆرانی پێك هاتووه، بڵاو ده‌كاته‌وه.