کارگەی ریسایکلین لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کارگەی ریسایکلین لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێندرێ

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ژمارەیەک کارگەی ڕیسایکلین لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێنێت و گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت ئەو پلانە ھەنگاوی باشی بڕیوە.

کوردۆ شابان،گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە پلانی وەزارەتی شارەوانیدایە کە کارگەی ڕیسایکلین لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکان دابمەزرێنێت لەوانە:- ڕانیە،سۆران،ھەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکە بۆ ئەوەی ھەم ژینگەی ناوچەکان پاک ڕابگیردرێت ھەمیش دووبارە سوود لە خۆڵ و خاشاکەکە وەربگیردرێتەوە".

گوتیشی: "ئێستا کاری توێژینەوەی جۆری زەوی دابینکراو بۆ کارگەکان و دابینکردنیان و کۆمپانیاکان تەواو بووە و بەمەبەستی ڕەزامەندی و دابینکردنی بودجە بۆیان،نووسراو ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کراوە".

باسی لەوەشکرد کە بە دامەزراندنی ئەو کارگانە وێڕای ئەوەی سوودی زۆری بۆ ژینگە دەبێت،ھەلی کاریش بۆ سەدان بێکار دەڕەخسێت.