عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەخنەی توند لەو پەرلەمانتارە کوردانە دەگرێ کە لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، دەشڵێ مێژوو رەحمیان پێناکات.
عەلی عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیموکراتی کوردستان به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ئێمه به بەكرێگرته ژمارە دوو و سێیه‌كانى به‌غدا ده‌ڵێن، هه‌موو شتى ئێمه دیاره، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین نازانین داهاتى عێراق چۆنه و داهاتى ده‌روازه‌كانى چى لێدێت؟ ئێمه نازانین نه‌وتى عێراق چۆن به بازاڕ ده‌كرێت و عێراق ئه‌وه‌نده داهاتى زۆره، بۆچی ناتوانێ مووچه‌ى خۆى بدات؟ ئه‌وان ده‌بوایە %13ی بودجه‌ى عێراق بده‌ن به ئێمه و %13ى بودجه‌ى عێراق له‌سه‌ر یاساى بودجەی 2019یه كه 110 ملیار دۆلار بودجەی عێراقه بۆ ئەو ساڵە، ده‌بوایە ملیارێک و 300 ملیۆن مانگانه بده‌ن به هه‌رێمى كوردستان، بەڵام ئەوان تەنیا 320 ملیار دینار كە دەكاتە كەمتر لە 250 ملیۆن دۆلار، بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن".
عەلی عەونی گوتیشی: "ده‌بوایە له ساڵى 2017 عێراق بودجه بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێ، با غالب محەمەد و سه‌ركه‌وت شەمسەدین و ئه‌حمه‌د ڕه‌شید و ئەوانی دیکە بێن كۆى بكه‌نه‌وه داهاتى عێراق چه‌ند بووه و چه‌ندیان به هەرێمی كوردستان داوە و با بچن پسولەکان ده‌ربێنن".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی کە لە دژی هەرێمی کوردستان کار دەکەن بە"سیخوڕ" ناوبرد و گوتی: "ئەوانە سیخوڕی بۆ نەیارانی هەرێمی كوردستان دەکەن و ده‌یانه‌وێت خۆیان له عێراق دیار بخه‌ن و پێده‌چێت خاڵى لاوازیان كه‌وتبێته ده‌ستى نەیارانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ناتوانن سەرپێچیی لە داواکارییەکانی پەرلەمانتارانی عێراق بکەن".
ڕوونیشیکردەوە: "ئێمە داوای مافی خۆمان دەکەین و دەستووری عێراقیش بۆ جوانی و کەشخەیی نەنووسراوە، ئەوەی نووسراوە دەبێت پەیڕەو بکرێت، هەرچی مافی دەستووری ئێمەیە، داوای هەموو مافەکانمان دەکەین، بۆ بەرگریکردن لە خاکمان شەڕی برسیەتیش دەکەین و تیایدا سەردەکەوین. جاشی زۆرمان دیوە پێشتر هاوشێوەی غالب و سەرکەوت و ئەحمەد و هاوشێوەكانیان كاریان كردووە، لە كۆتاییشدا هەموویان شكستیان لە جاشێتییەكەیان هێناوە و بە زەلیلییەوە چۆکیان بۆ نیشتمانپەروەرانی كوردستان داداوە".
لە کۆتایی قسەکانیدا عەلی عەونی گوتی: "ئەوە خەڵکە بڕیار دەدات کە کێ بەردباران و کێش گوڵباران دەکرێ، هەر وەک چۆن لە رابردووش‌دا دەنگدەران بەردبارانیان کردن، لە داهاتووش وادەبێت و مێژوو رەحمیان پێناکات".