ڕاپەڕین.. خزمەتگوزاریی تەندروستی بێ بەرامبەر دەگەیەندرێتە ئەو ماڵانەی تووشبووی کۆڕونایان هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕاپەڕین.. خزمەتگوزاریی تەندروستی بێ بەرامبەر دەگەیەندرێتە ئەو ماڵانەی تووشبووی کۆڕونایان هەیە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین، ئاشکرای دەکات کە لەمەودوا خزمەتگوزاری فاستکەیر (خزمەتگوزاری تەندروستیی بێ بەرامبەر) دەگەیەنرێتە ئەو ماڵانەی کە تووشبووی کۆڕونایان هەیە.

تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێستا تیمی تەندروستیی فاستكەیر (خزتمەتگوزاری تەندروستی بێ بەرامبەر) لە سنوورەكەماندا بەردەستە و بەردەوامن لە كاركردن و بۆیە لە كاتی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆڕۆنا یاخود بوونی نەخۆشی درێژ خایەن هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە تەندروستیی ڕاپەڕینەوە بکەن".

ڕاشیگەیاند: "پڕۆژەی فاستکەیر (خزمەتگوزاری تەندروستی بێ بەرامبەر) ئامانجی گەیاندنی خزمەتگوزاری تەندروستی و چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا و نەخۆشانی درێژخایەنە لە ماڵەوە بێ بەرامبەر".

ڕوونیشیکردەوە "ئەم پڕۆژەیە هاوکاریکردنی کەرتی تەندروستی و هاووڵاتیانی کەمدەرامەت و گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستیە بە زۆرترین هاووڵاتی".