بۆیە جوانییەکی تایبەت بە نینۆکی خانمان دەدات، بەڵام پێویستە بەگوێرەی جۆری نینۆکەکە، بۆیەی گونجاو بۆ نینۆکەکانت هەڵبژێری.
شارەزایانی بواری مەیکاپ لە بەشی جوان ببە بۆ ماڵپەڕی (بەیتووتە)دا دەڵێن: ئەو خانمانەی نینۆکەکانیان کورتن، بۆ ئەوەی نینۆکەکە جوانتر دەرکەون، پێویستە بۆیەی ڕەنگی تۆخ لە نینۆکەکانیان بدەن بەڵام بەپێچەوانەوە، بۆ نینۆکی درێژ نابێ ڕەنگی تۆخ بەکار بێت و وا باشترە بۆ ئەم جۆرە نینۆکانە کەڵک لە رەنگی کاڵ وەربگرن.