هەدەپە لەبارەی دەمیرتاشەوە وەڵامی دەوڵەت باخچەلی دایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەدەپە لەبارەی دەمیرتاشەوە وەڵامی دەوڵەت باخچەلی دایەوە

پارتی دیموكراتی گەلان (HDP)، وەڵامی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە دەداتەوە، كە سڵاحەدین دەمیرتاشی بە تیرۆرست ناساندبوو و هەدەپە بە باخچەلی دەڵێت گوتەكانی تۆ هیچ حوكمێكی نییە، چونكە چەتەیت.

هەدەپە لەمبارەوە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) وەڵامی دەوڵەت باخچەلی داواتەوە و دەڵێت "گوتەكانت لەبارەی دەمیرتاشەوە هیچ حوكمێكی نییە، چونکە چەتەیت".

لە نووسینەكەی هەدەپەدا هاتووە: "ئەو كەسەی كە شەیدای مافیاییە و لەگەڵ چەتەدا دەستی تێكەڵ كردووە و هاوبەشی دەسەڵاتە، گوتەكانی لەبارەی دەمیرتاشەوە هیچ حوكمێكی نییە. دەمیرتاش ئەو سیاسییەیە كە بە شێوەیەكی شەڕەفمەندانە باجی دا بۆ بەرگری لە گەلی توركیا، بۆیە لە ئاستی ئەو كەسەدا نییە كە شەیدای مافیاییە قسە لەبارەی دەمیرتاشەوە بكات".

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە، لە نووسینێكدا سەڵاحەدین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پێشووی زیندانیکراوی هەدەپەی بە تیرۆرست ناساندووە، هەروەها گوتی كتێبی (دەوران)یش كە دەمیرتاش نووسیویەتی پروپاگندەیە بۆ تیرۆر.