به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندن و مۆڵه‌تپێدانی پڕۆژه‌كان له‌ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌کات دوای کۆنفرانسی سه‌رۆکی حکوومه‌ت بۆ ئابووریی کوردستان له‌دوای کۆرۆنا، چاوه‌ڕوانی هاتنی کۆمپانیای بیانی ده‌که‌ن بۆ کوردستان و له‌و باره‌وه ئاماده‌کاری ده‌ستی پێکردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/11/2020، كامه‌ران ره‌قیب موفتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌ڵسه‌نگاندن و مۆڵه‌تپێدانی پڕۆژه‌كان له ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ (باس‌نیوز)گوتی: ئێمه پلانی ساڵی 2020مان بڵاو کردووه‌ته‌وه 1050 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدایه، ئه‌و پرۆژانه ده‌رفه‌تی باشن بۆ کۆمپانیا بیانییه‌کان تا له کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن، ئه‌و کۆنفرانسه‌ی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شداریی تێدا كرد، کاریگه‌ریی زۆر ده‌بێت له‌سه‌ر هاتن و ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی کۆمپانیاکان بۆ ئه‌وه‌ی له کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن و "هان ده‌درێن له کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن".
گوتیشی: دوو رۆژه راگه‌یاندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان داوه چاوه‌روان ده‌که‌ین که كۆمپانیا ئه‌مه‌ریکی و ئه‌ورووپییه‌كان بێن و ناویان تۆمار بکه‌ن و "ئه‌وان وه‌ک که‌رتی تایبه‌ت خۆیان ته‌مویلی خۆیان ده‌که‌ن له‌رێگای بانكهکانهوه، ئێمه‌ش کارئاسانی‌یان بۆ ده‌که‌ین و ئه‌ڵقه‌ی رۆتین که‌م ده‌که‌ینه‌وه تا به زوویی کاره‌کانیان بکه‌ن".