بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلێكى به‌فر و باران بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، کاریگەریى یەکگرتنى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور بۆ سەر هه‌رێمى كوردستان درێژ ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/11/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سبەى پێنجشەممە لەگەڵ درێژبوونەوەى کاریگەریى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریاى سوور ئاسمانى ناوچەکانى هەرێمى كوردستان بۆ نیمچەهەور و هەورى تەواو ده‌گۆڕێت و بارانبارین له كاته‌كانى به‌یانیی زوودا ده‌ست پێده‌كات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لە زۆربەى ناوچەکان باران بە ڕێژەى جیاجیا دەبارێت ، ناوچە شاخاوییەکان ڕێژەى بارانى لە سەرووى 15 ملم دەبێت، ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بارانى زیاتر دەبێت، لەگەڵ بارانبارینیش بەفر لەسەر لووتکەى شاخە بەرزەکان و سنوورییەکان دەبارێت".
كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان له ئاگادارییه‌كه‌دا باسى له‌وه‌ش كردووه، لە شەوى پێنجشەممەوه کاریگەریى ئەم شەپۆله بارانبارینە بەرەو لاوازى دەچێت، ڕۆژى هەینى ئاسمان هەر بە نیمچەهەورى دەمێنێتەوە".
