به‌رپرسێك له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركووك به‌ سێ ساڵ به‌ندكردن سزا درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌رپرسێك له‌ دیوانی پارێزگای كه‌ركووك به‌ سێ ساڵ به‌ندكردن سزا درا

بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆمیزی کەرکووک ئاشکرای کرد بەهۆی دۆسیەیەکی گەندەڵییەوە سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و هاوکات دەرکردن لە فەرمانبەریی حکوومەت و پێبژاردنی پێنج ملیۆن دیناری عێراقی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی پرۆژەكانی پارێزگای كەركووك بڕایەوە.

عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆمیز لە کەرکووک ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی١١ی٢٠٢٠ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەدام حوسێن، بەڕێوەبەری بەشی پرۆژەكانی نێو پارێزگای کەرکووک كە پێشتر لە 15ی ئەیلوولی 2020دا بە تۆمەتی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر كراوە، دوێنێ سێشەممە ٢٤ی١١ی٢٠٢٠ دادگا سزای سێ ساڵ زیندانیکردن و هاوکات پێبژاردنی پێنج ملیۆن دیناری بۆ بڕیوەتەوە."

ئەوەشی خستە ڕووو: "ناوبراو هەر بە بڕیاری دادگا بە یەكجاری لە پیشەكەی وەكوو فەرمانبەری دەوڵەت دەركراوە".

بەڕێوەبەری پۆلیسی دۆمیز باسی لەوەش كرد: "لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە لەسەر چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی لە كەركووك سكاڵا لەدژی دەیان کەس تۆمار كراوە، لەوانە 28 فەرمانبەری پارێزگا كە خودی پارێزگاریشی تێدایە لەگەڵ 23 فەرمانبەری پەروەردە ‌و 21 كرێكاری كۆمپانیای پاڵاوگەكانی نەوتی باكوور."