بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 25/11/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه 26/11/2020، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و باران ده‌بارێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆكیش ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه.