بایدن باسی خولی سێیەمی سەرۆکایەتی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بایدن باسی خولی سێیەمی سەرۆکایەتی دەکات

کاندیدی سەرکەوتووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، باسی خولی سێیەمی سەرۆکایەتی دەکات.

جۆ بایدن، کاندیدی سەرکەوتووی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ (2017-2021)، ئەمریکا بووە وڵاتێکی گۆشەگیر.

جۆ بایدن هەروەها رایگەیاندووە، ماوەی سەرۆکایەتیی ئەو، کە لە مانگی 1ـی 2021 دەست پێدەکات، ”خولی سێیەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆباما نییە“.

جۆ بایدن لە ماوەی سەرۆکایەتیی باراک ئۆباما (2009 - 2017)، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو. ئێستاش بە نیازە بەشێک لە بەرپرسانی سەردەمی ئۆباما، بگەڕێنێتەوە سەر کارکانیان.

سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا پێیوایە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەو و باراک ئۆباما جیاوازە، بۆیە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی نابێتە خولی سێیەمی سەرۆکایەتیی ئۆباما.

رۆژی 3-11-2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو و تێیدا دۆناڵد ترەمپ وەک کاندیدی کۆماریخوازەکان، هەوڵی سەرکەوتن بەسەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان و بوونەوە بە سەرۆکی ئەمریکا بۆ خولێکی دیکە، کە چوار ساڵە، دا.

بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، جۆ بایدن بە جیاوازییەکی زۆری دەنگەکانەوە سەرکەوت بەسەر دۆناڵد ترەمپ.