كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

عێراق یەکەم و گەورەترین هاوردەکاری کەلوپەلی ئێرانییە

سەرۆکی گومرکی ئێران رای گەیاندووە عێراق بە گەورەترین و گرنگترین ئەو وڵاتانە دادەنرێت کە کەلوپەلی ئێرانی هاوردە دەکات.

مەهدی میر ئەشرەفی، سەرۆکی گومرکی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان گوتوویەتی، ئەو ئامار و داتایانەی پەیوەستن بە بازرگانی و هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا، ئاماژە بۆ ئاڵوگۆڕی 97 ملیۆن و 700 هەزار تۆن کولوپەل و کاڵا دەکرێت کە بڕی پارەکەی دەکاتە 44 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.

ئەشرەفی روونیشی کردووەتەوە، قەبارەی هاوردەکردنی کەلوپەل لەو ماوەیەدا 21 ملیۆن و 800 هەزار تۆن کەلوپەلی سەرەکی بووە، بەڵام قەبارەی هەناردەکردنی کەلوپەلی ئێرانی لەم هەشت مانگەدا، گەیشتووەتە 75 ملیۆن تەن، بە بڕی 21 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

ئەو بەرپرسەی گومرکی ئێران راشی گەیاند، لە ماوەی ئاماژەی بۆ کراودا قەبارەی هەناردەکردن بۆ عێراق، سێ ئەوەندەی قەبارەی هاوردەکردن بووە.