كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ ده‌كرێن.

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25/11/2020، ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەت، بۆ تاوتوێكردنی بابەتەكاتی خوارەوە، کۆ دەبێتەوە:

• داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی ڕێڕەوی دانوستان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

• پێشنووسی پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان)