درێژترین هەرزەكاری جیهان دەستنیشان كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

درێژترین هەرزەكاری جیهان دەستنیشان كرا

هەزرەكارێكی چینی بە ناوی رین كیۆ بە هۆی درێژی باڵایەوە ناوی كەوتە ناو كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.

كیۆ ئێستا تەمەنی 14 ساڵە و درێژییەكەی 221 سانتیمەتر دەبێ و لە ویلایەتی سیتشوانی چین دەژی.

بە پێی ماڵپەڕە چینییەكان، كاتێك كیۆ لە تەمەنێكی بچووكدا بووە، نەیتوانیوە لەسەر پێیەكانی بوەستێ و پزیشكە چیینەكانیش سەریان لە نەخۆشییەكەی دەرنەچووە، بەڵام كاتێ گەورە بووە، بە سروشتی چاك بووەتەوە.

بەشێكی زۆر لە یانە وەرزشییەكانی بالە لە چین داوایان لە كیۆ كردووە تاوەكو یارییان بۆ بكات، بەڵام پزیشكەكان یاری بالەیان لە كیۆ قەدەغە كردووە، چونكە مەترسی شكانی ئەژنۆكانی لەسەرە.