ئیسترۆجین هۆرمۆنێکی ژنانەیە، ڕێک نەبوون یاخود ناچالاکیی ئەم هۆرمۆنە ژنانەیە، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کێشەگەلێک لە جەستەی خانماندا.
بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان، کە بۆ ماپەڕی (تەندروست بە) ئاشکرایان کردووە، سوودوەرگرتن لە خواردنی ڕووەکی قارچک بۆ خانمان پێویستە، چونکە ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجێنی خانمان ڕێک دەخات، جگە لەوەی بەردەوام خواردنی قارچک تەندروستیی خانمان مسۆگەر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا کەم دەکاتەوە.