بەگوێرەی زانیارییە تەندروستییەکان، کاتێک ددانت کلۆر و کرمێ دەبێ، کێشە بۆ تەندروستیشت دروست دەبێت. پزیشکانی زانکۆی هاروارد لە وڵاتی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن، ئەو کەسانەی بەردەوام کێشە و ئێش و ئازاری گەدەیان هەیە، ئەوانەن چەند ددانێکیان زیانیان بەر کەوتووە، چونکە ئەگەر ددانەکانت خراپ و کرمێ بن، ناتوانی خۆراک باش بجووی. جگە لەوە، کێشە بۆ گەدەت دروست دەبێت و خۆراکەکان بەئاسانی هەرس نابن. لە لایکی ترەوە، بەکتریا زیانبەخشەکانی ددان، لەگەڵ خوادندا لەناو دەمت تێکەڵ دەبن و سەرەنجام دەچنە ناو گەدە و دەبنە هۆی سەرهەڵدانی نەخۆشی و کێشە لە گەدەتدا.