سەركردەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان: ئامانجی پەكەكە زیان گەیاندنە بە هەرێمی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەركردەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان: ئامانجی پەكەكە زیان گەیاندنە بە هەرێمی كوردستان

ئەمڕۆ سێشەممە سەركردەیەكی ڕۆژئاوای كوردستان رایگەیاند ئامانجی چەكدارانی پەكەكە زیان گەیاندنە بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان و دەیانەوێ هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی ململانێ و كێشمەكێش بكەنەوە.

ئەحمەد سینۆ سكرتێری پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا "ئەلپارتی" بە (باسنیوز)ی راگەیاند بوونی چەكدارانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان نایاساییە، ئامانجیان تێكدانی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكەیە، هەوڵی زیان گەیاندن بە ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەدەن، ئەویش لە ڕێگەی ڕاكێشانی بۆ ناو كێشمەكێش و ململانێیەك كە هی هەرێمی كوردستان نییە.


سینۆ گۆتیشی بوونی چەكدارانی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان نە لە ڕووی یاساییەوە، نە لە ڕووی سیاسی و ڕێكخستنی حزبیشەوە گونجاو و ڕێگەپێدراوە، چونكە ئەوان بە قسەی خۆیان بابەتی نەتەوایەتییان تێپەڕاندووە، بەڵام لە ڕاستیدا پەكەكە دەیەوێ زیان بە ئەزموونی دەوڵەمەندی هەرێمی كوردستان بگەیەنێت.

سكرتێری ئەلپارتی هەروەها ئاماژە بە دەستكەوتە مەزنەكانی ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەكات لە ڕووەكانی سیاسی، ئابووری، مرۆیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەوە، دەشڵێ گوشارەكانی ئەم دواییەی پەكەكە بۆ سەر هەرێمی كوردستان، ئەنجامی شكستەكانی ڕێكخراوەكەیە لە پرۆژەی سیاسیی خۆیدا.