بلاسخارت لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دۆخی عێراقی خستەڕوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بلاسخارت لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا دۆخی عێراقی خستەڕوو

"ئابووریی عێراق لە تەنگژەدایە و پلانی حکوومەتیش بەبێ ڕێككەوتنی سیاسی بێ سوودە"

ئەمڕۆ سێشەممە جینین بلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبەردەم ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییدا باسی دۆخی عێراقی كرد و رایگەیاند دۆخی ئابووریی عێراق جێی نیگەرانییە و پلانەكانی حكوومەتیش بەبێ ڕێككەوتنی سیاسی، وەك مەرەكەبی سەر كاخەز دەمێننەوە.

بلاسخارت لە پەیامەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گوتوویەتی ”دۆخی ئابووریی عێراق مایەی نیگەرانییە و چاوەڕوانی جێبەجێکردنی چاکسازیین لە رێی رێککەوتنی نێوان حکوومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان“.

بلاسخارت لە لایەكی دیكەوە خۆشحاڵیی خۆی بۆ کەمبوونەوەی هێرش بۆ سەر دیبلۆماتکاران دەربڕی.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كە ”بەشبەشێن و خاترگەری رێی لە پێشکەوتنی عێراق گرتووە، بۆیە پێویستە بەشێوەیەکی خێرا ئەو دۆسێیە چارەسەر بکرێ، بۆ ئەوەی هیوای خەڵکی عێراق بێتە دی“.

گوتیشی سیستانی جەختی لەسەر گرنگیی دەنگدان لە هەڵبژاردن بە ئازادی و بێ هیچ فشار و تەنگپێهەڵچنینێک کردووەتەوە، شەفافیەت و چاودێری و دەستپاکی زۆر پێویستە، دەبێ هەڵبژاردنیش بەدەر بێ لە هەر دەستێوەردانێکی سیاسی لە سەرجەم قۆناغەکاندا.