ئەمڕۆ سێشەممە حكوومەتی كاتیی عێراق دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە كاتی بڕیار لێدراوی خۆیدا ئەنجام دەدەن.
حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق رایگەیاند حكوومەتی كاتی پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی حوزەیرانی داهاتووە.
وەزیرەكەی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا كە پرۆسەی تۆماركردن لە كارتی بایۆمەتری بەردەوامە و ڕێژەی تۆمارەكە گەیشتووەتە ٦٠٪ی دانیشتوان و 28 ملیۆن دەنگدەر تۆمار كراون.
گوتیشی حكوومەت پابەندی كێوماڵكردنی ٤٠٪ەكەی تری دانیشتوان دەبێت لە پرۆسەی بایۆمەتری تا كاتی هەڵبژاردن.