نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمار کرد

 

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و شارەزایانی بواری ئابووریش پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن.

پێگەی (oilprice)ی جیهانی بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 24ی11ی2020، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرێژەی 4.23% بەرزبووەوە و بە 48 دۆلار 01 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بەرێژەی 4.92% بەرزبووەوە و بە 45 دۆلار و 18 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بواری ئابووری ئاماژەیان بەوەکردووە کە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن چەند کۆمپانیاکەوە وادەکات مەترسییەکان بڕەوێنەوە و ئەمەش کاردەکاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.