زانکۆی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زانکۆی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم بڵاو کردەوە

 

سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە ئاگادارییەکی لەبارەی دەسپێکردنی دەوام بۆ قوتابیانی قۆناغی یەکەم بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی زانکۆی هەڵەبجە کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجە دەکاتەوە، کە ڕۆژی یەكشەممە ٢٩ی١١ی٢٠٢٠ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندن دەبێت لەنێو کەمپی زانکۆ.

قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکان هاوشێوەی قوتابیانی قۆناغەکانی تر بەشێوەى سیستەمى ئاوێنە دەوام دەکەن، ئەمەش لەپێناو پاراستن و بڵاونەبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.