لە كۆتایی مانگی داهاتوودا دیاردەیەكی فەلەكی ڕوودەدات و هەردوو هەسارەی موشتەری و زوحەل لە یەكتری نزیك دەبنەوە.
ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی نووسیویەتی: "لە هاوینی ئەمساڵدا بە كۆمەڵەی خۆردا هەردوو هەسارەی موشتەری و زوحەل لە یەكتری نزیك دەبنەوە، نزیكبوونەوەكەشیان بە ئەندازەیەكە كە دووری نێوانیان كەمتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ دووریان لەگەڵ مانگدا".
باتریك هارتیگان كە شارەزایەكی بواری فەلەكناسییە لە زانكۆی تەكساس، دەڵێت: "لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵدا ڕووداوێكی دەگمەنی فەلەكی لە جیهاندا ڕوودەدا، ئەم ڕووداوەش تەنها لە رێگەی تەلەسكۆبەوە دەبینرێت".
هەروەها ئەم رووداوە لەلایەن شارەزایەكانی بواری فەلەكناسییەوە پێ دەگوترێت مانگی دووانە.