له‌ هه‌رێمى كوردستان 21 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 21 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 500 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 24/11/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 500 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 21 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 211 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٧٢)
١. پشکنین: (٥٠٢٠ پشکنینی نوێ)
• (١٦٦٨) هەولێر
• (٩٩٢) سلێمانی
• (٢١٦٠) دهۆك
• (٢٥) هەڵەبجە
• (١٢٥) گەرمیان
• (٥٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٠٠ تووشبووی نوێ)
• (١٣٥) هەولێر
• (١٦٤) سلێمانی
• (١٦٩) دهۆك
• (١٤) هەڵەبجە
• (١٦) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٢١١ چاکبوون)
• (١١٥) هەولێر
• (٢٨) سلێمانی
• (٤١) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٢٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢١ مردن)
• (٥) هەولێر
• (٦) سلێمانی
• (٥) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (١) گەرمیان
• (٢) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٧٨٨٧٢٦ (٢٨٠٦١٩ هەولێر، ١٧٧٦٧٨ سلێمانی، ٣٢٣٧١٢ دهۆك، ٦٧١٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٩٤٤٢١ (٣٤٢١٩ هەولێر، ٢٧٤٦٤ سلێمانی، ٢٩٧٥٩ دهۆك، ٢٩٧٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٥٨٣١٦ (٢٠٥٧٨ هەولێر، ١٩٠٩٥ سلێمانی، ١٥٩٠٦ دهۆك، ٢٧٣٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٣٠٦٩ (١٢٨٠٩ هەولێر، ٦٩٠٥ سلێمانی، ١٣٢٤٤ دهۆك، ١١١ هەڵەبجە)
مردن ٣٠٣٦ (٨٣٢ هەولێر، ١٤٦٤ سلێمانی، ٦٠٩ دهۆك، ١٣١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠