بەهای لیرەی توركی دیسان بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهای لیرەی توركی دیسان بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزێت

دەستلەكاركێشانەوەی بەرات ئالبەیراك وەزیری دارایی و ئابووریی توركیا، بووە هۆی ئەوەی بەهای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بۆ ماوەیەک بەرز ببێتەوە، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دیسان بەهای لیرەی توركی دابەزیوە و ١ دۆلار لە ٨ لیرە نزیك دەبێتەوە.

بەرلەوەی ئالبەیراك وەزیری دارایی و ئابووریی توركیا دەستلەكار بكێشێتەوە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی گەیشتبووە ٨٥٥ لیرەی توركی، بەڵام بە دەستلەكاركێشانەوەی ئالبەیراك، بەهای لیرەی توركی بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە و گەیشتە ٧٦٥.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەشەوە بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی توركی دیسان بەرز بووەوە و ئەمڕۆ ٢٤ی١١ی٢٠٢٠ بەرزبوونەوەی دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەردەوام بووە.

ئێستا١٠٠ دۆلاری ئەمریكی بە ٧٩٤ لیرەی توركی مامەڵەی پێوە کراوە و چاوەڕوان دەكرێت تا كۆتایی مانگ بەرزبووەوەی بەهای لە تورکیا دۆلار بەردەوام بێت.