لێپرسراوى به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له به‌رێوبه‌رایه‌تیى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكى بارانبارین ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا به‌فر ده‌بارێت.
بژار ئه‌كرم، لێپرسراوى به‌شى پێشبینیى كه‌شوهه‌وا له به‌رێوبه‌رایه‌تیى گشتیى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "سبه‌ى چوارشه‌ممه 25/11/2020 له كاته‌كانى شه‌ودا ئاسمانى هه‌ولێر بۆ هه‌ور ده‌گۆڕێت، له به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌وه كاریگه‌ریى شه‌پۆلێكى بارانبارین كار ده‌كاته سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى وه‌رگرتنى پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى ناوه‌ڕاست و ده‌ریاى سوور، بارانیش له ته‌واوى ناوچه‌كان ده‌بارێت".
گوتیشى: "پێشبینى ده‌كرێت كاریگه‌ریى ئه‌م شه‌پۆله تاوه‌كو ڕۆژى هه‌ینى به‌رده‌وام بێت، له ماوه‌ى كاریگه‌ریى ئه‌م شه‌پۆله كه ده‌كاته ڕۆژى پێنجشه‌ممه، ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌وامى هه‌ور ده‌بێت، باران به ڕێژه‌ى جیاجیا به‌شێوه‌ى مامناوه‌ند ده‌بارێت".
بژار ئه‌كرم ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "پێشبینى ده‌كرێت له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر ببارێت، به‌مه‌ش پله‌ى گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه".
له‌باره‌ى كاتى كۆتاییهاتنى ئه‌م شه‌پۆله، گوتى: "ئێواره‌ى هه‌ینى 27/11/2020، ئه‌م شه‌پۆلى بارانبارینه كۆتایى پێدێت، بۆ ڕۆژى شه‌ممه ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، ڕۆژى یه‌كشهم‌مه‌ى داهاتووش كاریگه‌ریى بارانێكى دیكه‌مان ده‌بێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ناوچه‌ى باشوورى هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ى گه‌رمیان و خانه‌قین ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى بارانبارین له ناوه‌ڕاستى عێراق كه تا ڕاده‌یه‌ك شه‌پۆله‌كه درێژ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م شه‌پۆله كاریگه‌ریى له‌سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى نابێت.