پسپۆڕێکی ئابووری: دەوڵەتی عێراق لە رووی ئابوورییەوە کۆتایی دێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێکی ئابووری: دەوڵەتی عێراق لە رووی ئابوورییەوە کۆتایی دێت

پسپۆڕێکی ئابووریی عێراقی پێیوایە دەوڵەتی عێراق لە رووی ئابوورییەوە، کۆتایی دێت.

مازن ئەلئەشیقەر، پسپۆڕی ئابووریی عێراقی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە، دیناری عێراقی هاوشێوەی تومەنی ئێرانی و لیرەی سووری، بەهای لەدەست داوە.

مازن ئەلئەشیقەر پێشبینی کردووە لە ساڵی 2021 بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بگاتە 200 هەزار دیناری عێراقی و قەیرانی نەبوونی پارە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، بەردەوام بێت.

ئەلئەشیقەر بە پێویستی دەزانێ حکوومەتی عێراق ئیدی پشت بە کەرتی تایبەت ببەستێ، ئەگەرنا ”دەوڵەتی عێراق لە رووی ئابوورییەوە کۆتایی دێت“.

ئەو پسپۆڕە ئابوورییە  جەختی لەوە کردووەتەوە، کە تەنیا بەتایبەتکردنی کەرتەکان لە عێراق دەتوانێ بە هەدەردانی سامانی وڵات رابگرێ، چونکە ئەو کەرتە ”دزی لەخۆی ناکات“، وەک ئاماژەیەک بۆ دزرانی بەشێکی زۆری داهاتی عێراق لەلایەن حزب و میلیشیا چەکدارییە باڵادەستەکانی ئەو وڵاتە.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، نرخی نەوتی جیهانی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی عێراق، ئەمەش قەیرانێکی سەختی دارایی لە عێراق دروست کردووە و حکوومەتی وڵاتەکەی ناچار کردووە، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، پەنا بۆ قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی ببات.