دینا، خانمه گۆرانیبێژى كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، له ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كرده‌وه.
شه‌وى ڕابردوو 23/11/2020، دینا له ڕێگه‌ى هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، ئاشكراى كرد كه نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، كه به ناوى (لێده‌ن مۆسیقا)یه، له یوتیوب بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه خاوه‌نى چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانییه، هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر كاره هونه‌رییه‌كانى بۆ ده‌كات، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه.