عێراق نەوتی پێنج ساڵی داهاتوو دەفڕۆشێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق نەوتی پێنج ساڵی داهاتوو دەفڕۆشێت

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی، هەوڵ دەدات نەوتی پێنج ساڵی داهاتووی وڵاتەکەی بفرۆشێت.

کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کە کۆمپانیایەکی حکوومیی سەر بە وەزارەتی نەوتە، نامەیەکی بۆ کڕیارەکانی ناردووە و تێیدا ویستی خۆی بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی بەسرە بەشێوەی وەرگرتنی پارەی پێشەکی، نیشان داوە.

سۆمۆ لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو نەوتەی بە نیازە بەشێوەی وەرگرتنی پارەی پێشەکی بیفرۆشێت، لە مانگی 1ـی 2021 تا مانگی 12ـی 2025 بۆ کڕیارەکانی دەنێرێت.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، نرخی نەوتی جیهانی دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی داهاتی عێراق، ئەمەش قەیرانێکی سەختی دارایی لە عێراق دروست کردووە و حکوومەتی وڵاتەکەی ناچار کردووە، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران، پەنا بۆ قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی ببات.