قایمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێ ئەمڕۆ سێشەممە دەست بە دابەشکردنی بڕی 100 هەزار دینار هاوکاریی بەسەر خانەوادە هەژار و کەمدەرامەتان دەکرێ.
ڕەمەک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە لە بانکی چەمچەماڵ هاوکاریی بەسەر خانەوادە هەژارەکانی سنوورەکەمان دابەش دەکرێت کە پێشتر لە ڕێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ناوەکانیان تۆمارکراوە".
گوتیشی: "هاوکارییەکە بڕی 100 هەزار دینارە بۆ هەر خێزانێک و ئەو خێزانانەی کە سودمەندبوون ژمارەیان 4500 خێزانە، پێشتر ئەو کەسانە، ناوەکانیان لە ڕێگای فۆڕمێکەوە وەزارەتی کار لە ماوەی ڕابردوودا تۆماری کردوون دوای پێداچوونەوە ڕەزامەندی لەسەر 4500 خێزانی سنوورەکەماندا دراوە بۆ وەرگرتنی ئەو هاوکارییە".