لە ماڵەکەتدا ئینجانەی گوڵ چێ بکە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە ماڵەکەتدا ئینجانەی گوڵ چێ بکە

 

دانانی ئینجانەی گوڵ لەناو ژوور و حەوش و حەساری ماڵ، جگە لەوەی ماڵ دەڕازێنێتەوە، لە زۆر رووی ترەوە کاریگەریی ئەرێنی هەیە. شارەزایان لە بەشی ماڵداریی ماڵپەڕی فەرمیی (بەیتووتە)دا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، هەبوونی گیا و دار و گوڵ و سەوزایی لە ماڵدا، گرنگ و پێویستە، چونکە جگە لەوەی کەش و هەوا ماڵەکەت لە مادە ژەهراوی و زیانبەخشەکان پاک دەکاتەوە، لە رووی دەروونییشەوە کاریگەریی ئەرێنی هەیە. پزیشکان دەیسەلمێنن، ئەو کەسانەی لە ماڵەکەیاندا گژ و گیا و گوڵ و گوڵزاریان هەیە، کەمتر تووشی سەرئێشە دەبن و لە رووی دروونییشەوە بە بەراورد بە کەسانی دیکە ئارامترن.