منداڵەکەت لە بەکارهێنانی مۆبایل دوور بخەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

منداڵەکەت لە بەکارهێنانی مۆبایل دوور بخەوە

 

شارەزایان و پسپۆڕان بەردەوام باسی کاریگەرییە نەرێنی و مەترسیدارەکانی بەکارهێنانی مۆبایل دەکەن لەسەر منداڵانەوە و جەخت دەکەنەوە، دەبێ خێزانەکان ئاگاداری ئەم بابەتە بن و نەهێڵن منداڵانی کەم تەمەن مۆبایل بەکار بهێنن. پزیشکان لەمەڕ ئەم بابەتە، لە گۆڤاری تەندروستیی (سێو) روونی دەکەنەوە، کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی مۆبایل، یا هەر ئامێرێکی دیکەی زیرەک، زیاتر لەسەر منداڵاندا دەردەکەوێ، بۆ نموونە، ئەنگوستەکانی دەستیان زیانیان پێ دەگا، زوو تووڕە دەبن، زۆر قەڵەو دەبن، لە کاتی گەیشتن بە منداڵانی دیکە تووشی کێشە دەبن، خەمۆکی بەرۆکیان دەگرێت و تووشی بێخەویی دەبن. هەروەها مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە لەو منداڵانەدا زیاترە، کە بەردەوام ئایپاد و مۆبایل بەکار دەهێنن