كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە

بە بۆنەی کۆچی دوایی میرزا ڕەفیق پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو میرزا ڕەفیق

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتیی دیاری سلێمانی و پێنجوێن (میرزا ڕەفیق)ـمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
23ـی تشرینی دووەمی 2020