مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی (میرزا خاڵ رەفیق) کەسایەتی نیشتمانپەروەری پارێزگای سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بڵاوکردەوە.
دەقی پرسەنامەکە:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی نیشتمانپەروەری پارێزگای سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول ( میرزا خاڵ رەفیق) م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکارو هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان