لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری پەرلەمانی کوردستان بەمەبەستی هەڵسەنگاندنى راپۆرتی حكوومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی کۆبووەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2020/11/23، لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری، بەسەرپەرشتیی زیاد جەبار سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە كۆبووەوە و دوای تاووتوێكردن و وردبینیكردن، لیژنەكە وەڵامی تەواوی ئەو نووسراوانەی دایەوە كە ئاڕاستەی كرابوون.
هەروەها لەبەشێكی دیكهی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە تەواوكاریی كرد بۆ هەڵسەنگاندنی راپۆرتی هاتووی حكوومەت سەبارەت بەجێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی کوردستانەوە.