كۆمپانیای (فەیسبووك) ڕاگەیاندووە كە ئەمساڵ بڕی یەک ملیۆن و 980 هەزاری خەرجكردووە بۆ ئەو كەسانەی كە هەڵەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك دۆزیوەتەوە.
لە ڕاگەیەیەنراوێكدا كەلەلایەن كۆمپانیای (فەیسبووك) بڵاوكراوەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا لە 50 وڵاتی جیهان بڕی یەک ملیۆن و 980 هەزار دۆلاریان بۆ ئەو توێژەرانە خەرجكردووە كە هەڵەیان لە ماڵپەرەكە دۆزیوەتەوە.
هەروەها (فەیسبووك) ئەوەشی خستۆتە ڕوو، كە لە ساڵی 2011 نزیكەی 130 هەزار راپۆرتیان لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ هات و پاداشتی 6900 كەسی كردووە، ئەمساڵیش 17000 راپۆرتیان بۆ هات و 1000 توێژەریش دەستنیشانكران تا پاداشت بكرێن.
شایانی باسە لە 10 ساڵی ڕابردوودا كۆمپانیای فەیسبووك خزمەتگوزاری bug bounty دامەزراندووە بۆ مەبەستی دیاریكردنی هەڵەكان و چارەسەركردنی كێشەكان، تاوەكو ئێستاش نزیكەی 50 هەزار كەس لە سەرانسەری جیهاندا لەو خزمەتگوزارییە بەشدارییان كردووە.