باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی ده‌كات

 

باره‌گای بارزانی لە پرسەنامەیەکدا سه‌ره‌خۆشی له‌ ریاز ساری كه‌هیه‌، سه‌رۆكی پارتی توركمان ئیلی ده‌كات.

دەقی پرسەنامەکە:

به‌ناوی خودای گه‌وره‌ و به‌خشنده‌

به‌ڕێز، كاك ریاز ساری كه‌هیه‌ به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ده‌زانین.

له‌ په‌روه‌ردگای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی هاوژینتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
23ـی11ـی2020