چەند دیمەنێکی گوندی گەشتیاری و مێژوویی کەندوانی سەر بە تەورێز
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

 چەند دیمەنێکی گوندی گەشتیاری و مێژوویی کەندوانی سەر بە تەورێز

"کەندوان" گوندێکی بەردینە و دێرین و مێژوویی و سروشتییە کە سەر بە شارۆچکەی (ئەسکوو)یە کە لە پارێزگای تەورێز و لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران هەڵکەوتووە.

گوندی کەندوان، خاوەن مێژوویەکی حەوت هەزار ساڵەیە و دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێش و هەوڵکەوتەی گوندەکە و شێوازی خانووەکان کە لەناو دڵی شاخ و بەرد و لەژێر زەویدان، بوونەتە هۆکارێک کە ببێتە گوندێکی گەشتیاری کەلە ئێران و وڵاتانی دیکەوەشەوە گەشتیار سەردانی دەکەن.

شێوازی بیناسازی و ئەو کەلوپەل و ئامێرانەی کە خانووەکانی پێ دروست کراون، بووەتە هۆی سەرسامیی گەشتیاران و توێژەرانی بواری شوێنەوار. ئەم گوندە بە سێیەمین گوندی (بەردینە) لە جیهان دەناسرێت و لە ڕیزی ئاسەوار و شوێنەوارە ئێرانی و جیهانییەکاندا تۆمار کراوە.