گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانى هێرش كراوه‌ته سه‌ر پزیشكێك.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی بە كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه: "شەوی ڕابردوو 22/11/2020، لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، چەند کەسێک ھێرشیان کردووەتە سەر پزیشکێکی ددان بە ناوی (مەیسەرە فالح) و برینداریان کردووە".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "ھۆکاری ئەو ھێرشە بۆ سەر پزیشکەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، بەو پێیەی خوشکێکی ئەم پزیشکە لە ھاوسەرەکەی جیا بووەتەوە و لەگەڵ منداڵەکانی بێ ئاگاداریی ھاوسەری پێشووی (هێرشکارەکە) گەشتیان بەرەو دوبەی کردووە".
هاوسەری خوشکەکەی دکتۆر مەیسەرە، بەهەمان شێوە پزیشکە، بە گوتەی پۆلیس هۆکاری هێرشەکەشی ئەوە بووە، کە دکتۆر مەیسەرە ئاگاداری نەکردووەتەوە لەوەی خوشکەکەی و منداڵەکانی گەشتیان بەرەوە دەرەوەی وڵات کردووە.
سەرکەوت ئەحمەد باسى له‌وه‌ش كردووه: "پزیشکەکە لەلایەن دکتۆر مەیسەرە تۆمەتبار کراوە بە ئەنجامدانی هێرش و سکاڵای لە دژی تۆمار کراوە، بۆیە لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی دەستی پێکردووە".