كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

له‌ ئێران 12 هه‌زار و 460 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ئێران بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 45 ھەزار کەس بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23/11/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 453 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، هه‌ر له‌ ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوە، 45 ھەزار و 255 کەسە.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، 12 ھەزار و 460 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە 866 ھەزار و 821 کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 610 ھەزار و 406 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

پەخشی ڕاستەوخۆی ئاماری تووشبوانی پەتای کۆرۆنا و ئەو کەسانەی بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.