هەولێر.. یەکەم کۆبوونەوەی باڵای بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش بەڕێوە دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەولێر.. یەکەم کۆبوونەوەی باڵای بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی داعش بەڕێوە دەچێت

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە هەولێر یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە ئامادەبوونی چەند وەزیر و بەپرسانی باڵا لە چەند دامودەزگایەکی حکوومەت لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ، داد، کار، شەهیدان، وەزیری کاروباری پەرلەمان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و سەفین دزەیی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەکارییە بۆ ناساندنی تاوانەکانی داعش وەک جینۆساید (کۆمەڵکوژی) بەرامبەر خەڵکی باشووری کوردستان، بە تایبەت هاووڵاتییانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

پێشتر لەڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە بەڵگە و دۆکیۆمێنت و وردەکاری و لێدوانی شایەتحاڵەکان کۆ کراوەتەوە و ھەوڵ دەدرێت تاوانەکانی داعش بە جینۆساید بناسێندرێن.