ڕانیە.. بە نەشتەرگەری دراوێکی ئاسن لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێندرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕانیە.. بە نەشتەرگەری دراوێکی ئاسن لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێندرا

تیمێکی پزیشکی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتپی تەندروستی ڕاپەڕین، بۆ یەکەمینجار لە سنوورەکە نەشتەرگەرییەکی دەگمەنی ئەنجامدا و دراوێکی ئاسنی لە سورێنچکی منداڵێک دەرهێنا.

تەها محەمەد، گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار لە بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ڕانیە لە ڕێگەی نەشتەرگەریەوە توانرا دراوێکی ئاسنی جۆری( ۲٥۰ ڕیاڵ )لە سورێنچکی منداڵێکی (۱۰) ساڵان دەربهێندرێت و ئێستاش باری تەندروستی منداڵەکە جێگیرە".

ڕاشیگەیاند: "نەشتەرگەرییەکە بۆ یەکەمینجارە لە لایەن تەندروستیی ڕاپەڕینەوە ئەنجام بدرێت و یەکێک بووە لە نەشتەرگەرییە دەگمەنەکان کە بەسەرکەوتوویی لە لایەن ستافی پزیشکانی تەندروستیمانەوە ئەنجامدراوە" .