گەرمیان... سێ برا بە تۆمەتی هەڵواسین و كوشتنی خوشكێكیان دەستگیر كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان... سێ برا بە تۆمەتی هەڵواسین و كوشتنی خوشكێكیان دەستگیر كران

ئەمشەوی یەكشەممە پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد كە سێ برا و كەسێكی تر بە تۆمەتی كوشتن و هەڵواسینی ئافرەتێك دەستگیر كران.

عەلی قدووری لە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو ئاگادار کرابوونەوە لە بوونی تەرمی ئافرەتێك لە گەڕەکی شارەوانیی دووی قەزای کەلار، دەستبەجێ چوونە شوێنەكە و دەرکەوتبوو ئافرەتێکی لەدایکبووی ١٩٩٤ لە ماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوە و گیانی لەدەست داوە.

گوتیشی بە ئامادەبوونی دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار و بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لێکۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەکە کرا و تەرمەكە بە مەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا، دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن.

تۆمەتبارەكان دوای لێکۆڵینەوە، دانیان ناوە بە تاوانەکەدا، کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە.