ڤاگسینی كۆرۆنا... سێ هەفتەی تر دەست بە كوتانی دانیشتوانی ئەمریكا دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڤاگسینی كۆرۆنا... سێ هەفتەی تر دەست بە كوتانی دانیشتوانی ئەمریكا دەكرێت

بڕیارە لە ماوەی كەمتر لە سێ هەفتەی داهاتوودا، كوتانی هاووڵاتییانی ئەمریكا بە ڤاگسینی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست پێبكات.

دكتۆر مونسف سیڵاوی سەرۆكی پرۆگرامی حكوومەتی ئەمریكا تایبەت بە ڤاگسینی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی كەمتر لە سێ هەفتەدا، دەست بە كوتانی یەكەم گرووپی هاووڵاتییانی ئەمریكا دەكرێت بە ڤاگسینی دژە كۆرۆنا.

گوتیشی رۆژی ١١ی مانگی داهاتوو یەكەم ڕۆژی كوتانی هاووڵاتییان دەبێت، بۆ ئەمەش پشت بە ڤاگسینی هەردوو كۆمپانیای فایزەر و مۆدرنا دەبەستن، كە بەڕێژەی زیاتر لە ٩٥٪ سەركەوتنی بەدەست هێناوە لە بەرگرتن لە كۆرۆنا.

لەبارەی پێدانی مۆڵەتیشەوە بە ڤاگسینەكە، ئەم بەرپرسە ئەمریكییە دڵنیایی دا كە تا ئەو كاتە كارەكانی مۆڵەت پێدان تەواو بووە و ڤاگسینەكە كەوتووەتە كارەوە.

پێشبینیشی كرد تا مانگی ئایاری داهاتوو، ژیان لە ئەمریكا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی جاران.