قادر قاچاخ: په‌كه‌كه‌ هێزێكى ناشه‌رعییە لە شنگال
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قادر قاچاخ: په‌كه‌كه‌ هێزێكى ناشه‌رعییە لە شنگال

"ڕۆژانە کوڕ و کچی کورد دەڕفێنن بەمەبەستی بەکوشتدانیان"

قادر قاچاخ، بەپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ پەکەکە هێزێکی ناشەرعییە لە شنگال، دەشڵێ چەکدارانی پەکەکە ڕۆژانە کچ و کوڕانی کورد دەڕفێنن و ئامانجیان تەنیا بەکوشتدانیانە.

قاچاخ بە (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "چەکدارانی په‌كه‌كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكارى پشێوی له‌ شنگال ڕۆژانه‌ باج و سه‌رانه‌ له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و خه‌ڵك ده‌ڕفێنن، شوێنى په‌كه‌كه‌ باكوورى كوردستانه‌ و مه‌یدانیان چۆڵ كردووه‌ ڕایان كردووه‌ خۆیان ده‌ڵێن ئێمه‌ بچینه‌ كوێ توركیا به‌ دواى ئێمه‌وه‌یه‌، ئه‌وان هاتوونه‌ته‌ شنگال و قه‌ندیل بۆ ئه‌وه‌ى ببنه‌ كۆسپ له‌ بەردەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

ڕاشیگه‌یاند: "پەکەکە هێزێکی ناشەرعین لە شنگال و لەگەڵ حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه‌ پاره‌ له‌ حه‌شدى شه‌عبى وه‌رده‌گرن هه‌ر كاتێك په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق كێشه‌ى هه‌بوو ئه‌وا حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سوپاى عێراق ده‌كات وه‌ك هێز به‌رگرى له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كات ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ شنگال، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ هێزێكى ناشه‌رعییه‌ و پێویسته‌ له‌ شنگال بچێته‌ ده‌ره‌وه‌".

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "چەکدارانی پەکەکە ڕۆژانە کچ و کوڕی کورد دەڕفێنن و ئامانجیان تەنیا بە کوشتدانیانە، ڕۆژانە خەڵک دەچەوسێننەوە و ناهێڵن جووتیاران بچنە ناو ڕەز و باغەکانیشیان".