وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ماسی (کارب)ی قەدەغە کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ماسی (کارب)ی قەدەغە کرد

 

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیاری بە قەدەغەکردنی ماسی (کارب)ی دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و ئاماژە کراوە، بە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماسی کارب لە رێکەوتی 10ی12ی2020.

وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی خستووەتە روو، کە بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ماسی کارب تا کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.