چەند مانگێگە ڕێژەی مردن لە جیهاندا بە شێوەیەكی سەیر بەرز بووەتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چەند مانگێگە ڕێژەی مردن لە جیهاندا بە شێوەیەكی سەیر بەرز بووەتەوە

پەیوەندی بە مردن بە هۆی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە نییە

ئەمساڵ ژمارەیەك لە زانایانی جیهان هەستیان بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن لە تەواوی جیهان كردووە، بە شێوەیەك بەرزبوونەوەكە پەیوەندی بە ژمارەی مردووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە نییە.

چەند راپۆرتێكی ئەمساڵ 2020 لەبارەی ژمارەی مردووانی جیهان ڕوونیان كردووەتەوە كە بەرزبوونەوەیەكی سەیر لە ڕێژەی مردندا هەیە لە جیهاندا، بە تایبەتی لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بە بێ ئەوەی ئەم مردنانەش پەیوەندییان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە هەبێت.

گۆڤاری "پەبڵیك هێڵس"ی پزیشكی راپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە ماوەی سێ مانگە مردن بە هۆكاری جیاواز لە جیهاندا زۆر بەرز بووەتەوە، بە بێ ئەوەی مردووەكان تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبن.

زانایان ئاماژەیان بەوە كردووە كە پێویستە بە زوویی هۆكاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردنی مرۆڤ ئاشكرا بكەن، بۆ ئەوەی بەری پێ بگرن، ئەمەش لە كاتێكدایە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە لایەكی ترەوە تەنگی بە ژیانی مرۆڤایەتی هەڵچنیوە.

تا ئێستا پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا بووەتە هۆی مردنی زیاتر لە یەك ملیۆن و ٣٨٨ هەزار كەس.