زانیاری لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە روو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

زانیاری لەبارەی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە روو

 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق له کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا گفتوگۆی لەبارەی 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردووە و ئەندامێکی لیژنەکەش وردەکارییەکەی ئاشکرا دەکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لیژنەی دارایی کۆبوونەوەمان هەبوو، داوامان کرد چارەسەری کێشەکە بکرێت و ناکرێ فەرمانبەرانی عێراق مووچەی دووەم وەربگرن و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مافی خۆیان بۆ نەنێردرێ".

گوتیشی: "ئەندامانی لیژنەی دارایی باسیان لەوەکرد چی بکرێ باشە، ئێمەی کوردیش لە لیژنەکە پێمان گوتن دەبێ مووچەی فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێ و کێشە سیاسییەکان، هەندیک پەرلەمانتار لەگەڵ ئەوەن بەشە مووچە بنێردرێ، هەندێکی تریش بەهۆی هەڵوێستی سیاسی لەگەڵ نین".

کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، هەموو لایەنەکانی لیژنەی دارایی لەگەڵ ئەوەن چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزریتەوە، گوتیشی: "ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە گفتوگۆ کێشەی بودجە و مووچە چارەسەر بکرێ".

راشیگەیاند: "دەبێت لەو هەفته پرسی ناردنی 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکلا ببێتەوە بۆ ناردنی".