كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

٦٠٪ی دانیشتوانی شارێكی عێراق لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین

ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای كرد ٦٠٪ی دانیشتوانی شارێكی باشووری عێراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

عودەی شەعلان پەرلەمانتار لەسەر شاری موسەنا رایگەیاند ڕێژەی هەژاری لە پارێزگای موسەننا تا ساڵی نوێ ٦٠٪ی ڕێژەی گشتیی دانیشتوانی شارەكە تێدەپەڕێنێت.

گوتیشی لە موسەننا هیچ هەلێكی دۆزینەوەی كار نییە و بێكاری وەكو پەتا بەناو زۆرینەی هەرە زۆری دانیشتواندا بڵاو بووەتەوە.

هەروەها داوای لە حكوومەت كرد چەند پرۆژەیەكی ستراتیژی بگەیەنێتە شارەكە، بۆ ئەوەی ئابوورییان ببووژێتەوە و خەڵك كاری دەست بكەوێت.

جێی باسە زۆربەی دانیشتوانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕووبەڕووی كێشەی بێكاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری بوونەتەوە.